پوختە
لێکۆڵینەوەکە بەدواداچوون بۆ ڕەوتی کۆچی دەرچووانی کوردی باشوری كوردستان و وازهێنان لە خوێندن دەکات، جەخت لەسەر خواستەکانیان دەکاتەوە بۆ كۆچی نایاسایی بۆ ئەوروپا. هۆكار و پاڵنه‌ره سەرەکییەکانی بره‌وسه‌ندنی خواستی كۆچكردن دەستنیشان دەکات. به‌تایبه‌ت ئالینگاری ئابووری، ناسەقامگیری سیاسی، خراپی سیسته‌می پەروەردە و نیگەرانییه ده‌روونییه‌كان. توێژینەوەکە میتۆدی چۆنیەتی له ڕێگه‌ی چاوپێکەوتنی (نیمچه ڕێكخراو) نیمچە كراوه، لەگەڵ گەنجانی پێگەیشتوو لە تەمەنی 18-25 ساڵدا به‌كارهێناوه. ده‌ركه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه تیشک دەخەنە سەر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له 'كۆچی عه‌قڵ' كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی کەسانی لێهاتوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی دەرفەتی باشتر كۆچ ده‌كه‌ن، ئەمەش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی ناوچەکە دەبێت. توێژینەوەکە جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی سیاسه‌تی دەستێوەردان دەکاتەوە، بۆ باشترکردنی دەرفەتە ئابوورییە ناوخۆییەکان، به ستانداردكردنی پەروەردە و سەقامگیری سیاسی، چونکە ئەمانە زۆر گرنگن بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچکردن.
پێشەکی
کۆچ، پرسێکی ئاشكرا و دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكه بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان، هۆكار و پاڵنه‌ری جۆراوجۆریشی هه‌یه، لەوانەش گۆڕاوە ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ژینگەییەکان، بە تایبەتی لە وڵاتێكی وه‌ك عێراق و بەتایبەتر له هەرێمی کوردستان. له هه‌رێمی كوردستان، کۆچ لە ژێر کاریگەری نایەکسانی ئابووری و ناکارایی سیستەمی پەروەردە و ناسەقامگیری سیاسیدایە. کێشەی توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر مه‌ترسی و تێچووی زۆری کۆچی نایاسایی سەرەڕای نەبوونی دەرفەت و سەقامگیری لە عێراقدا. پرسیاری توێژینەوەکە باس لە تێڕوانینی دەرچووان دەکات سه‌باره‌ت به هۆکار و پاڵنه‌ره‌كانی کۆچکردن.
پێداچوونەوەى ئەدەبیات
پێداچوونەوەکە، ئاراسته و ڕەوتی کۆچکردنی دەرچووانی زانکۆ و وازهێنان لە خوێندن دەگرێتەوە، هه‌روه‌ك تیشک دەخاتە سەر هۆکار و پاڵنه‌ره‌كانی كۆچ ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێی سه‌رنجی گه‌نجانن و کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانیان هەیە.
فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆچی ده‌رچووان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات:
میتۆدۆلۆژیا
توێژینەوەکە میتۆدی چۆنیەتی به شێوازی گەڕان و دۆزینه‌وه (كنه‌كردن) بەکاردەهێنێت، له ڕێگه‌ی چاوپێکەوتنی نیمچە ڕێكخراو لەگەڵ 15 بەشداربووی تەمەن 18-25 ساڵ. ئەم میتۆد و شێوازی كۆكردنه‌وه‌ی داتایه، ده‌رفه‌تێكی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ تێگەیشتنێکی قووڵ لەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر بڕیاری کۆچکردن هەیە. کۆکردنەوەی زانیارییەکان به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد و ڕێزگرتن بووه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڕازامه‌ندی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه.
ده‌ركه‌وته و گفتوگۆ
ده‌ركه‌وته‌كان ئاشکرای دەکەن، کە چەندین هۆکار و پاڵنه‌ر کاریگەرییان لەسەر بڕیاری کۆچکردن هەیە:
پرۆفایلی بەشداربووان، تیشک دەخەنە سەر ئالینگاری و پاڵنەرەکانی پشت بڕیارەکانی کۆچکردنیان. هه‌روه‌ك زۆرێک له كۆچبه‌ران، لە ئەوروپا ڕووبەڕووی نائومێدی و سەختی دەبنەوە، به‌تایبه‌ت بینینی واقیعی ئه‌وروپا، كه له ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییه.
ده‌رەنجام و پێشنیارەکان
توێژینەوەکە بەو ئەنجامە دەگات، کە دیارده‌ی (كۆچی عه‌قڵ) لە عێراق، پێویستی بە سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی گشتگیر هەیە، ئه‌وه‌ش له‌پێناو مانەوەی بەهرەمەندەکان.
به‌گشتی پێشنیارەکان بریتین لە ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە ڕێگەی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبەت، هه‌وڵدان بۆ نوێکردنەوەی دامەزراوە پەروەردەییەکان و جێبەجێکردنی چاکسازییە سیاسییەکان له‌پێناو سەقامگیری زیاتری ناوچەکە. توێژینەوەکە بەشدارە لە گفتوگۆی فراوانتر ده‌رباره‌ی کۆچکردن، هه‌روه‌ك تێڕوانین و به‌رچاوڕوونییه‌كی ورد دەدات بە داڕێژەرانی سیاسەت سەبارەت بە هۆکارە بنەڕەتی و سه‌ره‌كییه‌كان و چارەسەرە ئەگەرییەکانی کۆچکردن لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
بە گشتی، توێژینەوەکە شیکارییەکی وردی ئەو فاكته‌ره ئاڵۆزانە دەخاتە ڕوو، کە بوونه‌ته پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی کۆچکردنی نایاسایی دەرچووانی کوردی باشووری كوردستان بۆ ئەوروپا. هاوكات جەخت لەسەر پێویستیی سیاسه‌تی دەستێوەردانی ئامانجدار دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی كێشه بنەڕەتییەکان.