سەنتەری داتا و ڕاپرسی له ناوەندی توێژینەوەی سبەی، دڵی زانیاری جێ متمانە و تێگەیشتنی ناوەندەکەمانە بۆ تێگه‌یشتن له پرسە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. ڕاپرسییەکانی سبەی؛ له‌لایه‌ن تیمێكی ڕاهێنراو، و تەکنیکی پێشکەوتوو، لەسەر بنەمای میتۆدی زانستی و ئاماریی دروست، ئەنجام و شیکاریی گرنگ دەگەیەننە ڕای گشتی. هه‌روه‌ك تێگەیشتنی ناوەندەکەمان بۆ داینامیکی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، پشتبەستووە بە بزوێنەرێکی زانستی بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی و ڕووپێوی کۆمەڵایەتی. وردبینی و متمانە، تاکە ڕێگایە بۆ تێگەیشتن لە داهاتوو، و بونیادنانی سبەینێیەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.
هه‌ڵبژاردنی 20/10/2024 تا ڕاده‌یه‌ك پێگه و قه‌واره‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكرد، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌نكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانیدا، هێشتا دوو پارته سیاسییه باڵاده‌سته‌كه‌ی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنن. ڕه‌نگه لاوازیی، یان كه‌میی متمانه‌ی سیاسی نێوانیان به‌شێك بێت له گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم. جگه له‌وه‌ی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی هاوڵاتیان له به‌رده‌ستنه‌بوون و كه‌میی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان. هه‌روه‌ك نه‌بوونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به حكومڕانی هه‌رێم و ئه‌زموونی تاڵی 33 ساڵی ڕابردوو، نیگه‌رانییه‌كانیانی زیاتر كردووه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی به پێویستی زانی له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسییه‌كی زانستییه‌وه، هه‌وڵی تێگه‌یشتن له ئاستی متمانه‌ی گشتی به حكومڕانی و تێڕوانین و چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە