31 ئاب 2024

باشتركردنی كوالێتی خزمه‌تگوزاری چاودێریكردنی نەخۆش لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە

Sbey Research Team
Sbey Research Team توێژەر
داگرتنی توێژینەوە PDF

ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینەوەیە، تێگه‌یشتن و‌ لێکۆڵینەوەیه‌ لە گرنگی دەستپێشخەرییەکانی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری نەخۆش لە نەخۆشخانە تایبه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی. به‌تایبه‌ت جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی، چۆن كۆرس و خوله‌كانی ڕاهێنان، توانا و لێهاتوویی کارمەندانی چاودێری تەندروستی باشتر ده‌كه‌ن. میتۆدی تێكه‌ڵاو له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌كارهاتووه‌، كه‌ 114 کارمەندی چاودێری تەندروستی لە شەش نەخۆشخانەی تایبەت وه‌ڵامی ڕاپرسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌؛ لەگەڵ وه‌رگرتنی زانیاری به‌ڕێگه‌ی چاوپێکەوتنی قووڵ لەگەڵ نۆ په‌رستاری تایبه‌تمه‌ند. ئەنجامەکان ئەو ڕۆڵە گرنگەیان نیشان دا، کە ئەزموونە کەسییەکان و ڕاهێنانەکان دەیگێڕن لە بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی کارمەندان، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتری چاودێریكردنی نەخۆش هەیە. هه‌روه‌ك پێشنیازەکان پێشکەش به‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن بۆ ڕێنماییکردنی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان لە دابینکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاهێنانی کاریگەر و هاندانی باشترکردنی تواناكانی کارمەندانی چاودێری تەندروستی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە