پێشەکی
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی؛ به گرنگی و بایه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌ربۆیه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپرسی و شیكاریی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه. ئه‌م ڕاپرسییه نوێترین و دوایین كاری زانستی ناوه‌نده‌كه‌یه، پێش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیكارییه‌كانی ڕابردوودا پێشبینیمان كردبوو، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له دۆخێكی گرژ و ئاڵۆز و پڕ ململانێدا به‌رێوه‌چوو، هه‌ربۆیه پێشتر بڕیارماندابوو ڕاپرسییه‌كه پێش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له بێلایه‌نی و راستێتی داتاكان بكه‌ین و بانگه‌شه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر وه‌ڵامی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه‌مان نه‌بێت.
له‌م ڕاپرسییه‌دا وه‌ك ده‌بینرێت، ده‌نگی خۆڵه‌مێشی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه؛ ئه‌زموون و زانست پێمان ده‌ڵێت گه‌ر هه‌مان ڕاپرسی له دوای بانگه‌شه ئه‌نجام بدرێت، گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی ده‌نگی خۆڵه‌مێشی ڕووده‌دات. چونكه زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی ده‌نگی لایه‌نگرانی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام چاویان له‌وه‌یه چۆن ده‌نگی خۆڵه‌مێشی بۆ خۆیان ببه‌ن؛ بێگومان بانگه‌شه و خستنه‌ڕووی ئه‌جێندا و پلان و به‌رنامه‌ی لیسته‌كان، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر به گشتی و ده‌نگی خۆڵه‌مێشی به‌تایبه‌تی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە