بڕیاری خانه‌نشینكردنی هه‌زاران مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی له سه‌ره‌تای ساڵی 2025 نیگه‌رانی ئه‌و توێژه و خانه‌واده‌كانیانی به‌دوای خۆیدا هێنا. سه‌باره‌ت به‌م پرسه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی له ڕێكه‌وتی 18ی شوباتی 2025 مێزگردێكی تایبه‌تی بۆ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا و ئه‌كادیمیست و نوێنه‌ری خانه‌نشینان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سازكرد.
سه‌ره‌تا "فه‌ره‌یدون عارف"، توێژه‌ر له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و به‌كورتی گرنگی بابه‌ته‌كه و ئامانج و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی مێزگرده‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه بریتی بوون له:
پاشان داوای له به‌ڕێز "كارمه‌ند مه‌حمود" پسپۆڕی یاسا كرد، كه ڕاپۆرتێكی شیكاریی تایبه‌ت به پرسی خانه‌نشینی له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان بكات. به‌ڕێزیان له شیكارییه‌كدا ئاماژه‌ی به كه‌میی خزمه‌تگوزاری و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خانه‌نشینانی هه‌رێم كرد، به ناونیشانی (پرسی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ململانێی یاساکاندا) سه‌رنجی خسته‌ی سه‌ر یاسای خانه‌نشینی ژماره 127 ساڵی 2006، كه لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە. دواتر و لە ساڵی 2014 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای ژماره 9ی خانەنشینی یه‌كگرتووی دەرکرد. بە گوێرەی مادە 40ی ئەم یاسایه، یاساكه‌ی پێشوو ژماره (127) هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام گرفته‌كه له‌وه‌دابوو لە هەرێمی کوردستان ئەم یاسایه هەر كاری پێده‌کرا.
بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، ژماره 9ی ساڵی 2014 پێویسته کەمترین موچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار و لەگەڵ 100 هه‌زاری باشكردنی بژێوی ببێت به 500 هه‌زار، بەڵام لە یاساکەی هەرێمی کوردستاندا کەمترین موچەی خانەنشینی بە 220 هەزار مایەوە، كه ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی زۆر بوو له‌نێوان ئه‌و دوو یاسایه‌دا. تا ساڵی 2022 كاتێك دادگای فیدراڵی له 23/11/2022 حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە جێبەجێکردنی یاسا نوێیەکە. پاشان ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 3/7/2024 بڕیاریدا یاساكه‌ی به‌غداد جێبه‌جێ بكات. له هەمواری یاسای فیدڕاڵی‌دا لە 2019 کەمترین تەمەنی خانەنشینی کرد بە 60 ساڵ، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌دا له‌دایكبوانی چوار ساڵ پێكەوە خانەنشین کران (1962-1963-1964)، له‌دایكبووانی 1965 بە گوێرەی ڕۆژ و مانگی تەمەنیان خانەنشین دەکرێن. له‌وباره‌یه‌وه به‌پێی دوایین ئاماری کۆمەڵەی خانەنشینان، تاوەکو 31/12/2025 نزیكه‌ی 37 هه‌زار كه‌س خانه‌نشین ده‌كرێن. ئەمەش بۆشاییه‌كی گه‌وره له دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا زیاتر له 10 ساڵه پرۆسه‌ی دامه‌زراندن ڕاگیراوه.
له‌به‌شێكی تری شیكارییه‌كه‌یدا، كارمه‌ند مه‌حمود تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و نادادی و سته‌مه‌ی له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت خانه‌نشینان كراوه، به‌وه‌ی له ساڵی 2014 پله به‌رزكردنه‌وه ڕاگیراوه، كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بێت. چونكه فەرمانبەر لەسەر دواهەمین پلە و موچە و شایستە داراییەکانی خانه‌نشین ده‌بێت، بەڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له 10 ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان ڕاگیراوه، له‌و مافه بێبه‌ش كراون، هه‌ربۆیه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن ئه‌و مافه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌یی سه‌رنجی تایبه‌تی خسته‌ڕوو، ئه‌و پێیوایه خانه‌نشینبوون جۆرێك له مافه، كه پێویسته نه‌ك هه‌ر بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی به‌ڵكو بۆ كه‌رتی تایبه‌تیش به باشترین شێوه ده‌سته‌به‌ر بكرێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا به ڕوونی ئاماژه‌ی پێدراوه، كه پێویسته ماف و شایسته داراییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌ی به هه‌بوونی دیارده‌ی بێكاری شاراوه دا، "هه‌ر به ڕاستی ئه‌وه‌ی، كه ئێمه له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كاندا ده‌بینین فه‌رمانبه‌ری زیادمان هه‌یه، واته هه‌ڵاوسان و بێكاری شاراوه بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه لە بێپلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌رچی له ڕووی ژماره‌وه به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌وه ڕه‌نگه گرفتی گه‌وره‌مان بۆ دروست نه‌بێت به‌ڵام له ڕووی كوالێتییه‌وه بێگومان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت." هه‌ڵشۆ ئاماژه‌ی به پرسێكی مه‌ترسیدار كرد، كه بریتییه له زۆری یاساكان و خراپ جێبه‌جێكردن و خراپ به‌كارهێنانیان " گرفتێكی دیاری تر، كه گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌ین بوونی فه‌وزای نایاساییه، كه هه‌م له عێراق هەم لە هەرێمی کوردستانیش بوونی هەیە، چونكه کۆمەڵێک یاسا هەیە بەر یەک ده‌كه‌ون. یاسای خانەنشینی باشترین نموونەیە، واته لە کن فه‌یکونێکدا بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هات و کاری بەو یاسایە كرد، لە کاتێکدا شتێکی کتووپڕ نەبوو، به‌ڵكو ئەو یاسایە ساڵانێکی زۆرە لە عێراقدا کاری پێ دەکرێت."
پاشان فه‌ره‌یدون عارف باسه‌كه‌ی درێژه پێدا له ته‌وه‌ری كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، ئاماژه‌ی به گرنگی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دوو سێكته‌ره كرد؛ له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی به‌م بڕیاره خانه‌نشین ده‌بن ژمارەیان 1263 کەسە و ژماره‌یه‌كی زۆریان هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرن)، كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆران و خانه‌نشینبوونیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا ده‌بێت. هه‌ربۆیه داوای له به‌ڕێز (د. ڕێژین هاروون) كرد، وه‌ك پسپۆڕێكی پێداگۆجی تیشك بخاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
د. ڕێژین هاروون باسی له‌و مه‌ترسییه جدییه كرد، كه ڕووبه‌ڕووی خوێندنی باڵا ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له پرسی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكارانی ماسته‌ر و كاندیدانی دكتۆرا. به‌وپێیه‌ی ته‌نها خاوه‌ن پله زانستییه‌كانی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ده‌توانن له‌و ئاسته‌دا وانه‌بێژی و سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ن، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له خوێندنی باڵا خانه‌نشین ده‌بن، له‌م دوو گروپه‌ن. هه‌ربۆیه وه‌ك د. ڕێژین ئاماژه‌ی پێدا "بڕیارێكی كتوپری له‌مجۆره وه‌ك شۆكێكه، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ مامۆستاكان، به‌ڵكو بۆ زانكۆ و خوێندكارانی خوێندنی باڵاش، كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌م كه‌رته ده‌بێت. هەربۆیه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بڕیاره وه‌ك لێدانێك لە کۆی پرۆسەی خوێندنی باڵا ده‌بینرێت."
هه‌روه‌ك له ڕووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه، چونكه تۆ له نیوه، یاخود له قۆناغی كۆتایی خوێندنی خوێندكاره‌كه‌یدا پێیده‌ڵێیت: بڕۆ ماڵه‌وه و خانه‌نشین ببه و وه‌ك هاوه‌ڵ هاوكاری خوێندكاره‌كانت بكه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كارێكی بێپلان و مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر كه‌رتی خوێندنی باڵا به گشتی، كه بێگومان حكومه‌ت مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه." هه‌روه‌ك به‌بڕوای ئێمه پرۆسەی پەروەردە زیاتر له خوێندنی باڵا زیانی به‌رده‌كه‌وێت، چونکە له سیستەمی وڵاتانی دنیا لەسەر دانانی بنه‌مای فەلسەفەیەکی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، كه پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا تێیدا جیانەکراوەتەوە. واته هه‌ردوو پرۆسه‌كه وه‌ك پاکێجێکی تەواوە، کە پێی دەگوترێت: چوارچێوەی کاری شیانی نیشتمانی. به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، كه تۆ چوارچێوە کاری شیانی نیشتمانیت نییە، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا تووشی جێكه‌وتی خراپ و نه‌رێنی ببین. هه‌ربۆیه ئه‌و گاپه گه‌وره‌ی ئێستا له نێوان ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته هه‌یه گه به پلانێكی ورد و زانستی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، گه‌ر بەنیازی بەیانیەکی باشترین! بەیانیەکی باشتر بە کەرەستە و بە ئامراز و بە میتۆدی نوێ دێته‌دی. خۆ ئەگەر هه‌ر ئاوا دەستە وەستان بین و به‌بێ میتۆدی زانستی كار بكه‌ین، له پێنج ساڵی داهاتووشدا، دێینه‌وه‌و هه‌مان قسه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێدا، ڕه‌نگه كه‌رتی په‌روه‌رده زیاتر له هه‌ر كه‌رت و سێكته‌رێكی تر به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ببێت.
له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ر به‌ڕێز مامۆستا مهاباد وه‌ك نوێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێیوایه "ئێمه‌ی توێژی مامۆستایان، كه پێویسته به‌رده‌وام به پلانی تۆكمه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین و كه‌رتی په‌روه‌رده به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ین، تا چه‌ند توانیومانه لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت و كاره بێ پلانه‌كانی بكه‌ین؟ خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی زیاتر له 32 ساڵی ڕابردوودا پلانی هه‌بووایه ڕۆژمان به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشت. ئه‌گه‌ر بێین و سەیری بەڕێوبەرایه‌تی گشتی پەروەردەی سلێمانی بکەین لە کۆی گشتی ئەوەی ئێستا خانەنشین ده‌بێت 2821 کەس لە پەروەردەی گشتی سلێمانین. له‌و ژماره‌یه 1473 مامۆستا، 120 بەڕێوبەر، 89 یاریدەدەر و 114 سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خانەنشین بوون. ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌یه له دیواری خانوویه‌كدا چه‌ند خشتێك ده‌ربهێنیت، كه بێگومان چاره‌نوسی داڕمانه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێمه له په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكاندا به‌رده‌وام كه‌موكوڕیمان هه‌بووه. چونكه به‌رده‌وام په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان مامۆستای پێگه‌یاندووه و ناردوویەتییەوە ناو شار و خۆی دووباره لە سفرەوە دەستیپێکردووەتەوە. له دۆخێكی ئاوادا ڕه‌نگه هه‌ندێكجار، ناچاربین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی دروست ده‌بێت، به‌شێك له ناوەندەکانی خوێندن لە گوندەکاندا دابخەین و مامۆستاکان بێنینەوە ناو قەزا و ناحییەکان بۆ ئەوەی ئەم کەلێنەی پێ پڕکەینەوە، كه ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گەورەی نه‌رێنی ده‌كاته سەر پرۆسەی خوێندن، بە تایبەتی بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی، كه له‌هه‌موو پۆله‌كان گرنگتره.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئەم بابەتە ڕەهەندێکی قووڵی دەروونی هەیە، چونكه زۆرێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌م بڕیاره خانه‌نشین ده‌بن، ڕه‌نگه پلانی ئەوەیان هه‌بووبێ چەندین ساڵی تر خزمەت بکەن، بەڵام ئێستا لە پڕ خانەنشین ده‌كرێن، دوور نییه توشی جۆرێک لە شۆک، یان زەبری دەروونی ببن. له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر زانا عه‌زیز، كه پسپۆڕی ده‌روونییه تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نێكی گرنگی ئه‌م پرسه.
خانەنشین بوون جۆرێك له گۆڕینی ژیانە لە دۆخێکەوه بۆ دۆخێكی نوێ؛ وه‌ك چۆن گه‌نجێك هاوسه‌رگیری ده‌كات و له سینگڵییه‌وه دەچێتە باری خێزانداری، به‌هه‌مان شێوه كه‌سێك كه خانەنشین دەبێت لە بارێکی کۆمەڵایەتی قەرەباڵغەوه دۆخی ده‌گۆڕێك بۆ جۆرێك له ته‌نیایی و دووره په‌رێزی. ئەگەر له ڕووی ده‌روونیه‌وه شرۆڤەیەکی کورتی بابەتەکە بکەین؛ هه‌میشه تاک لە جیهاندا، كاتێك خانەنشین دەبێت پشت دەبەستێت بە سێ هۆكار، یان سێ بنه‌ما.
یەکەم/ پێش خانەنشین بوون؛ ئایا كه‌سه‌كه هیچ ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی، کە خانەنشین بێت؟ ئەگەر ئامادەکاری کردبێت کەمتر لێکەوتە دەروونییەکان نەرێنی دەبن لەسەری.
دووه‌م/ ئایا ئەو کەسەی خانەنشین ده‌بێت پاڵپشتی کۆمەڵایەتی هەیە؟ بوون و ئاماده‌یی ئه‌ندامانی خێزان له سه‌روه‌ختی خانه‌نشینبووندا، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تیان لاوازه و له ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ره‌باڵغدا ناژین، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ریان زیاتره.
سێیەم/ كه‌سێتی تاک، واته سروشتی كه‌سه‌كه و په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و جۆره ژیانه‌ی له ڕابردوودا ئه‌زموونی كردووه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه ده‌بێت له كاتی خانەنشینبوونیدا.
به لەبەرچاوگرتنی ئەم سێ خاڵە، هەموو خانەنشین بوویەک دوو لێکەوتەی دەروونی لەسەر جێدەمێنێت؛ ئه‌رێنی و نه‌رێنی. ئەگەر باس لە لێکەوتە ئەرێنیەکانی بکەین؛ ئەو کەسەی خانەنشین ده‌بێت کاتێکی زۆرتری دەبێت بۆ خۆی و دورەکەوێتەوە له‌و به‌رپرسیارێتی و فشاره زۆر و جه‌نجاڵییه‌ی كاركردن، كه ساڵانێكه بووه به ڕۆتینی ژیانی. ئەگەر تاک به هۆشیارییه‌كی به‌رزه‌وه بچێته ئه‌م قۆناغه‌وه ده‌كرێ ببێتە نیعمەت بۆی. زۆربەی بیریار و ڕاڤه‌كارانی دەروونی پێیانوایە؛ چێژی ژیان لە دوای خانەنشین بوونەوە دەست پێدەکات. بەڵام ئەگەر تاک وەکو خەڵکی وڵاتی ئێمە، ئامادە نەکرا و لە پڕ ئەم فیشەکە لە پەنا گوێیا تەقێنرا، بێگومان توشی شۆك و زه‌بری دەروونی دەبێت، بۆیی هه‌یه توشی تراوما، یان شڵەژانێکی دەروونی ببێ، کە پێی دەگوترێ (PTSD) زەبری دوای شۆک، كه دواتر ئاسەوارەکەی دەرەکەوێت. ئه‌م كاریگه‌رییه ده‌روونییه كاتێك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه كه‌سه‌كه به سروشتی خۆی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووبێت، ئێستاش به‌هۆی نه‌چوونه سه‌ر كار و دووركه‌وتنه‌وه له ژینگه‌ی كاركردن و ئه‌و ڕۆتینه ڕۆژانه‌ی كه له‌سه‌ری ڕاهاتبوو، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تووشی دابڕان و هه‌ندێ كات گۆشه‌گیری ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك له میوانانی گفتوگۆكه به‌ڕێز (مامۆستا تەها) بوو، كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و به توانایه و له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا خانه‌نشین ده‌بێت؛ له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خۆیدا، سه‌رنجی خسته سه‌ر دۆخی خانه‌نشیان و لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌م بڕیاره. مامۆستا ته‌ها بڕوای وایه، ئه‌و ئاسەوار و ناخۆشی و ناڕەحەتیەی باسكرا، ته‌نها به‌شێكی بچوكی ئه‌و چیرۆكه نه‌بیستراوانه‌یه كه پاڵه‌وانه‌كانی خانه‌نشینانی مافخوراو و سته‌ملێكراون. به‌جۆرێك ڕۆژانه شاهیدی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هاوڕێمانین، كه به‌هۆی ئه‌م واقیعه‌وه نه‌خۆش كه‌وتوون. من گه‌ر له ئه‌زموونی خۆمه‌وه بڕوانم، ناتوانم بیهێنمه به‌رچاوم، كه چۆن فه‌رمانبه‌رێك، مامۆستایه‌ك، به‌ڕێوه‌به‌رێك، له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی ئیشی ڕۆژانه و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانێتی له‌پڕدا دێیت و پێی ده‌ڵێی فه‌رموو بچۆره‌وه له ماڵه‌وه دابنیشه! جگه له‌وه‌ی، كه هه‌ندێ شت ده‌بیستی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی خانه‌نشینان هه‌یه، بۆ نموونه له كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن گوێم لێ‌بوو، كه گوایه ئەوانەی تازه خانەنشین بوون، کەس نییە مامه‌له‌ی خانەنشینییەکانیان ڕایی بكات. ئه‌م بێ پلانی و حساب نه‌كردنه بۆ ده‌ره‌نجامه‌كان؛ كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئاخر تاوانی مامۆستایه‌ك چییه، پاش ساڵانێكی زۆری خزمه‌ت به‌بڕیارێك ده‌ینێریته ماڵه‌وه و كه‌سیش نییه مامه‌ڵه‌كانی بۆ ڕایی بكات، كه ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێـته ماڵوێرانی، چونكه بۆی هه‌یه چه‌ند مانگێك مووچه و سه‌رچاوه‌ی بژێوییه‌كه‌ی ڕابوه‌ستێت و نه‌توانی وه‌ریبگرێت.
پاشان (مامۆستا صادق) وه‌ك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خانه‌نشینان تیشكی خسته سه‌ر دۆخی خانه‌نشینان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "زیاتر له 10 ساڵە ئەم یاسایه هه‌یه و له عێراقدا كاری پێده‌كرێت، هه‌روه‌ك بەپێی ڕای شارەزایان و پسپۆڕان باشترین یاسایی خانەنشینیە تا ئێستا لە عێراقا دەرچووبێت. به‌تایبه‌ت یاساكه خزمەت بە زیاتر له هه‌شتا هه‌زار خانه‌واده‌ی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كات، كه پێشتر مووچه‌كانیان 220 هه‌زار دینار بووه."
له‌لایه‌كی تره‌وه خانه‌نشینانی هه‌رێم د‌رك به‌و ڕاستییه ده‌كه‌ن، كه چه‌ندین ساڵه سته‌میان لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن به هاوڕێكانیان له شاره‌كانی تری عێراق، یان كه ده‌بینن سندوقی خانه‌نشینی عێراق ترلیۆنه‌ها دیناری تێدا پارێزراوه و له هه‌رێمیش ته‌نانه‌ت سندوقه‌كه‌ش بوونی نییه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه، كه كاریگه‌ری خانه‌نشینبوون لای ئێمه، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنییه؛ له‌كاتێكدا له وڵاتانی دونیا كاتێك كه‌سێك خانه‌نشین ده‌بێت، هه‌مووان پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن ئیتر خۆی بۆ ژیانی تایبه‌تی و خزمه‌تكردنی خۆی و به‌سه‌ربردنی كاتی زێڕینی خۆی ته‌رخان ده‌كات. جگه له‌وه‌ی ئه‌م توێژه لای ئێمه ته‌واو په‌راوێز خراوه، به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، كه سه‌نته‌ر و شوێنی كات به‌سه‌ربردنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و له‌چه‌ندین بواری تایبه‌تدا ڕاوێژیان پێده‌كرێت و سوود له ئه‌زموونیان وه‌رده‌گیرێت.
به‌بڕوای مامۆستا صادق "ئەم بڕیارەی ئێستا زۆر ناوەخت و نا بەجێیە، بگره هه‌ڵه‌ی دە ساڵ و یانزە ساڵی ڕابردووه، کە ئێمە دەرگا نەما لە هەرێم لێی نەدەین، واژۆی 13 هەزار خانەنشینمان کۆکردەوە و بردمانە هەولێر بۆ ئەنجومەنی وەزیران. پاش سێ مانگ، کە سۆراغیمان كرد، وتیان هێشتا سەرۆک وەزیران نەیبینیوە. ئه‌مه ناو ده‌نێی چی؟ كێ به‌رپرسه له‌م دۆخه؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ده‌ره‌نجامی بێ پلانی حكومه‌تێكه، كه وه‌زاره‌تێكی به‌ناوی پلاندانان و له هه‌ر وه‌زاره‌تێكیش هۆبه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی هۆبه‌ی پلاندان هه‌یه."
به‌كورتی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی هه‌یه، ده‌ره‌نجامی هه‌بوونی كه‌سی نه‌شاره‌زایه له شوێنی هه‌ستیاری و پێگه‌ی گرنگی حكومیدا، له‌كاتێكدا به هه‌زاران خه‌ڵكی شاره‌زا و پسپۆڕمان له گشت بواره جیاوازه‌كان هه‌یه و ده‌توانن به‌باشترین شێوه خزمه‌ت بكه‌ن. به‌ڵام بۆخۆتان سه‌رنج بده‌ن چه‌ند وه‌زیر و پله باڵامان هه‌یه، كه پله به پله هه‌موو پێگه وه‌زیفییه‌كانی بڕیوه‌و گه‌یشتووه به‌و كورسییه؟! به‌داخه‌وه هه‌مووی هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌می خۆمانه، كه نه‌مانتوانیوه سوود له توێژینه‌وه‌ی زانستی ببینین و به‌پێی ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كارمان نه‌كردووه.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا د. عادل حەمە نوری، وه‌ك پسپۆڕێكی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای خانه‌نشینانی تێدایه، له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م بڕیاره جیاواز له هه‌ر بابه‌تێكی تر شۆکێکی کۆمەڵایەتی گەورەیە.
به‌داخه‌وه له لۆژیكی کۆمەڵایەتی ئێمه‌دا وای ده‌بینین، ئیتر ئه‌م كه‌سه واده‌ی به‌سه‌رچووه‌و به‌ره‌و قۆناغی مه‌رگ ده‌ڕوات. له‌كاتێكدا ئه‌مه قۆناغێكی گرنگی ژیانێكی نوێیه كه ئه‌م كه‌سه لێره‌وه ده‌توانێ هه‌م بۆخۆی باشتر بژی، هه‌م به‌و ئه‌زموون و داناییه زۆره‌ی هه‌یه‌تی خزمه‌تێكی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات. واته وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌موو دونیادا باوه، ده‌كرێت ئه‌م مرۆڤانه وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عنه‌وی گرنگ سه‌یر بكرێن و وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكرێت.
بۆ نمونە لە بابەتی پاڵپشتی کۆمەڵایەتیدا، ئێمە پاڵپشتی کۆمەڵایەتیمان بۆ خانەنشینان بە تایبەتی و بۆ بەساڵاچوانیش زۆر کەمە، ئه‌و كاته ده‌ستبه‌تاڵییه‌ی هه‌یانه ده‌كرێت له كاری خۆبه‌خشیدا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت و له كاری ڕێكخراوه‌یی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی توێژه جیاوازه‌كان، یاخود ئه‌وانه‌ی كه پسپۆڕییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی زانستی له‌كاری ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌دا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له‌م ماوه كه‌مه‌دا بینیمان، ته‌نانه‌ت زانكۆش كه ماڵی دووه‌می ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه بووه و چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، زۆر به‌خێرایی ده‌ست له كار هه‌ڵگرتنیان بۆ كردن و به‌ڕێیان كردن.
كۆی ئه‌م پرسه له شوێنێكدا به ڕووی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه، كه ئه‌ویش میدیا و كه‌ناڵ و پلاتفۆرمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. له‌وباره‌یه‌وه د. به‌رهه‌م خالید پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن پێیوایه؛ ئه‌وه‌ی وای كردووه ئەم دۆخە نائاسایی بێت و شایەنی قسە لەسەر کردن بێت، ئەو جەنگە دریژخایەنەیە ڕانه‌گه‌یاندراوه‌یه، کە 11 ساڵە بەرامبەر مووچەخۆران دەکرێت. به‌ڵێ ئێمە ڕۆژانە بەر کۆمەڵێکی زۆر لە حساباتی بیرکاری و هاوکێشە و دابەشکاری و لێكدان و بەکارهێنانی بابەتەکە ده‌كه‌وین، ئه‌م میدیا ده‌یكات بە ئیمتیازی خۆی، كه به‌م شێوەیە و بەو شێوەیە نییە، ئاوا دەدرێت و ئاوا نادرێت، كێ شمولی ده‌كات و كێ ناگرێته‌وه. به‌هه‌رحاڵ ئیتر ئه‌مه میدیایه و چەند ئاراستەیەکە، كه لە ئێستادا کاری لەسەر ده‌كرێت، ئاراستەیەکیان ئەوەیە بەشێکی زۆر لە میدیاکان من بینیم ڕه‌چاوی بارودۆخی خانه‌نشینان ناكه‌ن و نازانن یان گوێ به‌وه ناده‌ن كه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه چ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی باری ده‌روونی ئه‌و خانه‌نشینه به‌ڕێزانه ده‌بێت. وه‌ك پاڵپشتییه‌ك له قسه‌كانی د. به‌رهه‌م و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌مجۆره هه‌واڵانه له‌سه‌ر توێژی خانه‌نشینان، د. زانا عزیز نموونه‌ی به پله‌دارێكی سه‌ربازی هێنایه‌وه، كه به‌هۆی شۆكی هه‌واڵی خانه‌نشینبوونییه‌وه توشی نه‌خۆشی غودده بووه، چونكه جۆرێك له نه‌خۆشی هه‌یه پێیده‌وترێت نه‌خۆشییه (سایكۆسۆماتییه‌كان)، كه بۆی هه‌یه هه‌واڵێك یان دۆخێكی ده‌روونی وه‌ك شۆكێك ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی.
پاشان د. به‌رهه‌م به گرنگییه‌وه باسی له ڕۆڵی میدیا كرد له كۆمه‌ڵگادا، به‌تایبه‌ت گه‌ر بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه ڕووماڵی ڕووداوه‌كان بكات و په‌یامی بونیادنه‌ر ئاراسته‌ی وه‌رگر بكات. به‌ڵام له‌م دۆخه‌دا وه‌ك ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی پێدا "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی میدیای كوردی له‌م لایه‌نه‌وه نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست و زانستی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بكات، جگه له‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك بابه‌تی میدیا نییه و نابێت هه‌موو شتێك بكرێته هه‌واڵ و له كه‌ناڵه جۆراو جۆره‌كانه‌وه په‌خش بكرێت، به‌تایبه‌ت بابه‌تێكی له‌مجۆره كه ڕه‌هه‌ندێكی ده‌روونی هه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌ر هه‌واڵێك ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌م توێژه ماندووه هه‌بێت."
ده‌ره‌نجام:
پرسی خانه‌شینبوونی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی جێی بایه‌خی توێژه‌رانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی بووه، له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانه‌وه به‌هه‌ند وه‌رگیراوه و له‌م مێزگرده‌دا گفتوگۆیه‌كی چڕ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌رباره كرا. زۆرینه‌ی به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه بێ پلانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه. به‌تایبه‌ت بڕیارێكی له‌مجۆره كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی خانه‌نشینان و ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌كانیشیان هه‌یه.
پێشنیاز و ڕاسپارده:
له‌كۆتایی مێزگرده‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ندین پێشنیاز و ڕاسپارده‌ی گرنگیان خسته‌ڕوو:
به‌شداربووانی مێزگرده‌كه بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه:
فەرەیدون عارف
توێژەر لە ناوندێ توێژینەوەی سبەی
کارمەند محمود
یاسای، نوسری شیکاری؛ پرسی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ملنلابێی یاسایەکاندا
ڕێژین هارون
مامۆستای زانکۆ و راهێنەری پێداگۆچی
زانا قادر
پسپۆری دەرونزانی/گرفتە هزریەکان
سادق عوسمان
وتەبێژی یەکیەتی خانەنشینان، سەرپەرشتیاری پێشووی پەرەوەردەی
مهابات نەجیب
بەرێوبەری پەروەردەی دوکان
هەڵشۆ عبدلفتاح
چالاکەوانی مەدەنی،فەرمانبەر لە مافی مرۆڤ
بەرهەم خالید
مامۆستای زانکۆ و پسپۆری پرسی میدیا
عادل حمەنوری
مامۆستای زانکۆ/ پسپۆر لە کۆمەڵناسی پەروەردەی
تەها حمەسعید
خانەنشین/ مدیری پێشووی املاکات(پلەبەدنی) لە بەرێوبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی