ناوه‌ندی توێژینه‌وه سبه‌ی، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی پابه‌ند به پره‌نسیپه زانستییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسی و توێژینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانییه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی داتای زانستی باوه‌ڕپێكراودایه. ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌شداریكردنێكی كارا له فراوانكردنی فه‌زای گشتی و دروستكردنی سه‌كۆیه‌ك بۆ ڕه‌خساندنی گفتوگۆی به‌رهه‌مدار و ئه‌قڵانی، كه به‌ر مه‌بنای داتا و زانیاری دروست بێت. هه‌روه‌ك له ڕێی ماڵپه‌ڕێك و پلاتفۆرمه جیاوازه‌كانه‌وه به‌رهه‌م و كاره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت به بینه‌ر، خوێنه‌ر و ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه به‌شدارن له داڕشتنی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه‌كان.
له هه‌موو دونیادا سه‌رژمێری پرسێكی گرنگ و جێی بایه‌خی حكومه‌ته‌كانه، هه‌روه‌ك كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه و پلان و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت، له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا. به‌تایبه‌ت ئه‌م سه‌رژمێرییه بۆ وڵاتێكی وه‌ك عێراق، كه له‌دوای ساڵی 1957 سه‌رژمێرییه‌كی باشی نه‌بووه، ڕه‌هه‌ندێكی دیمۆگرافی و سیاسی گرنگی هه‌یه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی مێزگردێكی تایبه‌تی بۆ ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمیست ڕێكخست. كه تێیدا ڕاپۆرتێكی شیكاریی ورد، له‌سه‌ر داتا فه‌رمییه‌كانی سه‌رژمێری له‌لایه‌ن (د. هه‌ندرێن عبدلله) مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئامار، پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا. هه‌روه‌ك چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی وه‌ك (ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی پرسی سه‌رژمێری و په‌یوه‌ندی به دیمۆگرافیا، كاریگه‌ری پرۆسه‌ی سه‌رژمێری عێراق له‌سه‌ر دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان، گه‌شه‌پێدان و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ داهاتووی وڵات و هتد..) له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گه‌نگه‌شه‌كرا.
له ده‌ستپێكی مێزگرده‌كه‌دا (ڕابه‌ر ته‌لعه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی، تیشكی خسته سه‌ر واقیعی ئه‌مڕۆی عێراق و ناوچه‌كه و گرنگیی و بایه‌خی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری بۆ كورد، له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م داینامیكێكی زۆر گران و پڕ له ئالنگاری عێراقیدایه، چ وه‌ك گۆڕانكاری دیمۆگرافی و ده‌ستكاریكردنی دیمۆگرافی، یان پرسی ململانێ و ئه‌و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی، كه هێشتا ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنیان نادیاره؛ به‌و پێیه‌ی ئه‌م پێكدادان و ململانێیانه ڕه‌هه‌ندێكی ئیتنیكیان هه‌بووه و ده‌بێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له پاش ساڵی 2003 عێراقی نوێ له‌سه‌ر مۆدێلێكی نوێی ڕێكه‌وتنی ئیتنی و سیاسی دروستكرا‌وه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه سه‌رژمێری ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی گرنگی هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌لی كورد، كه له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا، به‌هۆی گۆڕینی دیمۆگرافییه‌وه زۆرترین قوربانیداوه."
ئاشكرایه پرسی سه‌رژمێری ڕه‌هه‌ندێكی ده‌ستووریشی هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه (د. موحسین ئه‌دیب) پسپۆڕی یاسای ده‌ستووری، ڕوونیكرده‌وه، كه "بابه‌تی سه‌رژمێری به‌پێی مادده‌ی 9ی ده‌ستوور، له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵیدایه و به‌هیچ جۆرێك هه‌رێمه‌كان ناتوانن سه‌رژمێری بكه‌ن. هه‌روه‌ك به‌پێی بڕگه‌ی 1ی مادده‌ی 9ی ده‌ستوور پێویسته له فۆرمی سه‌رژمێریدا خانه‌ی پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بن، له‌كاتێكدا ئه‌وه له‌م سه‌رژمێرییه‌دا بوونی نییه، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره؛ ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی واقیعی حاڵی عێراقیشه. هه‌ربۆیه له ڕووی یاساییه‌وه گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له دادگای فیدراڵی تانه له ناده‌ستووریبوونی پرۆسه‌كه بدات، زۆر به ئاسانی ده‌توانێت كه‌یسه‌كه بباته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌پێی یاسای تایبه‌تی سه‌رژمێری و ئاماری عێراق، پێویسته له فۆرمی سه‌رژمێریدا خانه‌ی نه‌ته‌وه دیاری بكرێت. بۆیه به‌بڕوای من هه‌رچۆنێك بێت ئه‌مه بابه‌تێكی سیاسییه‌و حكومه‌تی عێراق له‌م جۆره گۆڕانكارییه‌دا ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه."
سه‌رژمێری و پرسی دیمۆگرافیا:
ئه‌گه‌رچی پرسی سه‌رژمێری بابه‌تێكی گشتگیره‌و هه‌موو لایه‌ن و سێكته‌ره‌كان له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان پرسی دیمۆگرافی ڕه‌نگه گرنگترین بێت، به‌ویپێیه‌ی كه پرسی دیمۆگرافیا جێگیر نییه، به‌ڵكو بابه‌تێكه به‌رده‌وام له گۆڕاندایه. له‌م نێوه‌دا پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و مادده‌ی 140 باشترین به‌ڵگه‌ی ئاڵۆزیی ئه‌م پرسه‌یه. هه‌ربۆیه لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئایا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چۆن سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی دیمۆگرافیا ده‌كات؟ لێكه‌وته‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چی ده‌بێت؟
(ئه‌بوبه‌كر كاروانی) نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له‌و باوه‌ڕه‌دایه پرسی سه‌رژمێری بۆ ئێمه‌ی كورد له‌یه‌ك كاتدا هه‌م ده‌رفه‌ته و هه‌م مه‌ترسی، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان؛ چونكه سه‌رژمێری چه‌ند بابه‌تێكی زانستییه، هێنده‌ش پرسێكی سیاسییه. ئه‌و پێیوایه؛ "ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ نموونه تا 30 ساڵێكی تر نه‌بینه ده‌وڵه‌ت و له عێراقدا بمێنیینه‌وه و هاوكات به‌م ئاراسته‌یه‌ی ئێستا بڕۆین، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بینه كه‌مینه. به‌تایبه‌ت كه ئێمه هیچ ڕێگری و پارێزبه‌ندییه‌كمان، نه‌ك هه‌ر له عێراق بگره له ناوخۆی كوردستانیش نییه. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه و داتاكان زۆرینه‌ی خاكی عێراق ڕوو له وشك بوون و به‌بیابانبوونه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی دانیشتوان له هه‌ڵكشاندایه."
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت له 30 بۆ 50 ساڵی داهاتوودا ئه‌م خه‌ڵكه ڕوو له كوێ ده‌كات؟ به‌تێگه‌یشتنی (كاروانی) ئه‌گه‌ر كورد چانسی به ده‌وڵه‌تبوونی نه‌بێت مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر باشوری كوردستان و تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕۆژئاواش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م گریمانه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان له ڕووی دیمۆگرافییه‌وه له قازانجی كورده، چونكه گه‌شه‌ی دانیشتوانی كورد زیاتره له تورك و فارس. نوێترین ڕاپۆرتی حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر تا ساڵی 2080 به‌م شێوه‌ی ئێستا دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت، ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران بۆ 42 ملیۆن كه‌س، واتا نیوه‌ی ئێستا كه‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌وان زیاتر گرنگی به داتا و توێژینه‌وه‌كان ده‌ده‌ن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. چونكه دواجار زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان ده‌بێت به ده‌نگ و قورسایی سیاسی، گه‌ر شه‌ڕ دروست بوو، ده‌بێت به چه‌كدار، كاتێك كاڵا و پێداویستی كه‌م بێته‌وه ده‌بێت به قه‌یران و به جۆره‌ها شێوه مانای سیاسی هه‌یه. هه‌روه‌ك (كاروانی) ئاماژه‌ی پێدا؛ كاره‌ساتی گه‌وره ئه‌وه‌یه، ئێمه‌ی كورد هیچ دیدگایه‌كی ڕوون و دیاریكراومان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرس و دۆزه ئاڵۆزانه‌دا نییه، هه‌ر بۆیه به ئه‌قڵی (طه‌واری) فریاكه‌وتنی خێرا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و بارودۆخه جیاوازه‌كاندا ده‌كه‌ین. به‌و واتایه‌ی، كه نه‌هێڵین زیاتر دابڕوخێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی پلان و ئاماده‌باشیمان هه‌بێت و بیر له هه‌نگاوی داهاتوو بكه‌ینه‌وه."
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو ده‌توانین ئه‌و ڕاستییه ببینین، كه هه‌میشه كوردستان به‌گشتی و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌به‌رده‌م هه‌وڵی به‌رده‌وامی تێكدانی دیمۆگرافیدا بووه، هه‌ربۆیه مه‌ترسی به‌كارهێنانی داتاكانی سه‌رژمێری به دژی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی تر و كورد به‌تایبه‌تی؛ هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه. له‌وباره‌یه‌وه (د. طارق كاكه‌ڕه‌ش) به خستنه‌ڕووی چه‌ندین داتای مێژوویی سه‌رنجی خسته سه‌ر سه‌ره‌تاكانی ڕاگواستنی كورد له ناوچه‌ی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری؛ "له‌كاتێكدا ساڵی 1927 نه‌وت له كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه، ده ساڵ دواتر و به دیاریكراوی ساڵی 1937 كاتێك یاسن الهاشمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، ڕاگواستنی كورده‌كانی نزیك له ناوچه‌كانی بیره نه‌وته‌كان به هێنان و نیشته‌جێكردنی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی (عوبێد و جبور) ده‌ستیپێكرد. دواتر له سه‌رژمێری 1957 ڕێژه‌ی كورد له كه‌ركوك له سه‌روو %51 بوو به‌ڵام له ساڵی 1997 ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌بێـته %21 بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن كه ناوچه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، كفری، دوزخورماتوو، كه‌لار) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری له كه‌ركوك دابڕی و به‌رده‌وامیش بوو له هێنانی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه‌كه. بۆ نموونه (حه‌ویجه) ناوچه‌یه‌كی كوردنشین بوو، به‌ڵام عه‌ره‌بی عوبێد و جبور به‌جۆرێك ناوچه‌كه‌یان داگیركرد، ئێستا یه‌ك كوردی تێدا نه‌ماوه."
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری خراپ به‌كارهێنانی داتا وه‌رگیراوه‌كانی سه‌رژمێری (هه‌ڵشۆ عبدالفتاح) نوسه‌ر و شاره‌زای هه‌ڵبژاردن سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر كاریگه‌ری سه‌رژمێری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یاساكانی هه‌ڵبژاردن و پێیوایه " له‌كاتێكدا هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك گۆڕانكاری نوێ به‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردندا دێت، دوور نییه ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خراپ به‌كاربهێنرێت. به‌تایبه‌ت له گۆڕینی ژماره و دابه‌شكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كاندا. هه‌ربۆیه پێناچێت ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش هاوشێوه‌ی ده‌ستوور زۆر كاری پێ بكرێت، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌ی ویستیان و له كوێدا پێویستیان بوو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، چونكه دواجار عێراق وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی نییه.
هه‌روه‌ك (د. طارق) سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ داتاكانی سه‌رژمێرییه‌كی تر ڕ‌اكێشا، كه تایبه‌ته به كۆمپانیای نه‌وتی باكوره، "له ساڵی 1958 ژماره‌ی كارمه‌ندانی كورد له كۆمپانیای نه‌وتی باكور 850 كه‌س بووه، 1960 بووه به 1350 كه‌س، 1965 بووه به 1000 له ساڵی 2000 ژماره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 119 كه‌س. له ساڵی 2005 ته‌نها 610 كه‌س بووه، له ئێستادا 1300 كارمه‌ندی كورد هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه عه‌ره‌ب له‌ساڵی 1958 ته‌نها 40 كارمه‌ند بووه، 1960 ته‌نها 55 كه‌س، له ساڵی 1965 ده‌بێـته 170 كه‌س، سالی 2000 بووه به 7200 كه‌س، له ساڵی 2005 بووه 7300 كه‌س، له ئێستادا 8400 كه‌س، ئه‌م ژمارانه پێمان ده‌ڵێت به‌درێژایی مێژووی شاره‌كه، عه‌ره‌ب سه‌رقاڵی ته‌عریبی كه‌ركوك بووه." زۆرێك له زانیارییه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 زیاتر له 600 هه‌زار عه‌ره‌ب له كه‌ركوك و ناوچه كوردنشینه‌كانی نزیك كه‌ركوك نیشته‌جێكراون. هه‌ربۆیه خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێریدا هه‌بێت یان نا، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، چونكه پێشوه‌خته ئیشی له‌سه‌ر كراوه‌و له واقیعدا ده‌ستكاری دیمۆگرافیای ناوچه‌كه كراوه.
له‌باره‌ی واقیعی سیاسی عێراق و گۆڕینی دیمۆگرافی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا (د. یوسف محمد) په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، بۆچوونی وایه، "گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كورد له ئێستا و ڕابردووش‌دا، شێوازی حكومڕانی و ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستانه. به‌جۆرێك ململانێ و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان بووه به خاڵی لاوازی هه‌رێمی كوردستان". به‌تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان. به‌هه‌مان شێوه د. طارق جه‌خت له‌م ڕاستییه ده‌كاته‌وه، كه "كورد وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كه‌ركوك نه‌كردووه، به‌ڵكو پارتی و یه‌كێتی هه‌ر خه‌ریكی حزبایه‌تی بوون نه‌ك كوردایه‌تی. به‌هیچ جۆرێك نه‌مانتوانی عه‌ره‌ب و توركمان بكه‌ین به دۆستی خۆمان. به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه پارتی و یه‌كێتی حزبی نوێی توركمانیان دروست كرد، له‌سه‌ر مۆدێله جاشایه‌تییه‌كه‌ی جاران.
له‌لایه‌كی تره‌وه (د. كاردۆ ڕه‌شید) مامۆستا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، پێیوایه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئێستای عێراق لایه‌نی نه‌رێنی زیاتره و ناكرێت دڵمان پێی خۆش بێت و به‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه گه‌شبین بین. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه‌ی كورد به‌شێكین له وڵاتێك، كه ژینگه‌یه‌كی سیاسی نۆرماڵی نییه، بگره هه‌موو شتێك بۆی هه‌یه له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ببێته ئامرازێكی سیاسی و له‌دژی ئه‌وی تر، به‌كاربهێنرێت. بۆیه ناكرێت له دۆخێكی ئاوادا گه‌شبین بین و پێمانوابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه، دیموكراسییه‌كی ته‌وافوقی هه‌یه ئیتر هه‌موو شتێك باشه. به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا پێویسته كورد به ئاگاییه‌كی زۆره‌وه سیاسه‌ت بكات، چونكه دواجار له عێراقێكی عه‌ره‌بیدا ده‌ژی، كه تا ئێستاش وه‌ك هاوڵاتی پله دوو مامه‌ڵه ده‌كرێت. هه‌روه‌ك (د. كاردۆ) سه‌باره‌ت به مه‌ترسی به‌كارهێنانی دیمۆگرافیا وه‌ك كارتێكی سیاسی، پرسیارێكی گرنگ و جه‌وهه‌ری ده‌وروژێنێت "له‌كاتێكدا نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی تائیفی بونیاد نراوه، ئایا وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی زیاتر ده‌توانێ سوودی بۆ سیاسه‌تكردنێكی باش هه‌بێت، له‌كاتێكدا ده‌زانین ئه‌مه بابه‌تێكی گۆڕاوه، گۆڕاوێكی به‌رده‌وام؟"
سه‌رژمێری و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان:
حكومه‌تی عێراق (گه‌شه‌پێدانی) وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌رژمێرییه‌كه ئاماژه پێكردووه، كه ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی ئه‌رێنییه، به‌ڵام ده‌كرێت سه‌رژمێری دیوێكی تاریكیشی هه‌بێت و له‌كات و قۆناغی جیاوازدا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كاربهێنرێت. ئه‌گه‌رچی له ئێستادا پێناچێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه بتوانرێت به‌هۆیه‌وه سیاسه‌تێكی نیشتمانی له‌بواره جیاوازه‌كاندا دابڕێژرێت. به‌تایبه‌ت بۆ دوور مه‌ودا چۆن كورد بتوانێت خۆی له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی بپارێزێت، یاخود چی بكرێت و چۆن بۆ 10-15 ساڵی داهاتوو ئاماده‌كاری بكرێت؟
هه‌ربۆیه گرنگه له‌وه تێبگه‌ین ئایا حكومه‌تی عێراق به چ پلانێكی ستراتیژییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌دا ده‌كات؟ چونكه سه‌رژمێری گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پلانی گه‌شه‌پێدانی هه‌موو كه‌رته‌كانی له‌سه‌ر دابڕێژێت (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، چاودێری و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، ئاو، كاره‌با و سه‌رچاوه سروشتی و مرۆییه‌كان و هتد..) له‌لایه‌كی تره‌وه پرسی كۆچكردن (ناوخۆیی و ده‌ره‌كی)، بۆچی خه‌ڵكی كۆچ ده‌كات، كێن ئه‌وانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا چییه؟ هه‌روه‌ها بابه‌تێكی گرنگی وه‌كو بێكاری و داهاتی تاك و ڕێژه‌ی هه‌ژاری. هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تی گرنگن، كه حكومه‌ت ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ده‌ره‌نجام و داتاكانی سه‌رژمێرییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. ته‌نانه‌ت سه‌رژمێری گرنگی بۆ چۆنێتی خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌ساته سروشتییه‌كانیش هه‌یه. له‌و باره‌یه‌وه (د. یاسین طه) توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ پێیوایه، هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكدایه كه هیچ میكانیزم و پاڵپشتییه‌كی ده‌ستوری نییه بۆ ڕێگری له هاتن و نیشته‌جێبونی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تر له كوردستان، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له شاره عه‌ره‌بییه‌كانی تری عێراق ده‌ژین و پرۆژه‌ی بازرگانیان هه‌یه. هه‌ربۆیه گرنگه له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رنجمان له‌سه‌ر چه‌ندێتی ژماره‌ی دانیشتوان و زۆركردنی ڕێژه‌كه‌ی بێت، زیاتر گرنگی و بایه‌خ به كوالێتی ژیانی دانیشتوان و جۆری دانیشتوان بدرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه (ئه‌له‌ند مه‌حوی) جێگری دامه‌زراوه‌ی ڤیوژن فاونده‌یشن سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر بابه‌تی گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی كوالێتی دانیشتوان و كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و كردنه‌وه‌و بونیادنانی پرۆژه‌ی ستراتیژی. ئه‌و ده‌ڵێت "گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم پلانی ستراتیژی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت، بۆ نموونه بیركردنه‌وه له میكانیزمێك بۆ هێنانی مامۆستایانی زانكۆكانی عێراق بۆ زانكۆكانی كوردستان، بانگهێشتكردنی پزیشكه باشه‌كان، كه ئه‌مه وا ده‌كات هه‌م كوالێتی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت هه‌م ژماره‌ی دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی دروست زیاد ببێت. ته‌نانه‌ت ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنه عێراقییه‌كان، تا بتوانن له‌كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و پرۆژه‌ی نوێ ئه‌نجام بده‌ن، كه دواجار ده‌رفه‌تی كار زیاتر ده‌بێت و كوالێتی ژیانیش به‌رز ده‌بێته‌وه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته (د. موحسین ئه‌دیب) پێیوایه "بابه‌تی كوالێتی، په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ماف و ئازادییه‌كان و سه‌روه‌ری یاساوه هه‌یه "به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ كوالێتی مرۆڤی كورد به‌رزبكاته‌وه، بۆ نموونه له ڕێگه‌ی گرنگیدان به زیادكردنی ڕێژه‌ی گوندنشین؛ چونكه ته‌ندروستترین وڵات، ئه‌و وڵاته‌یه، كه ڕێژه‌ی گوندنشینی زۆره. له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌م داتایانه بێت له عێراقدا %30، دانیشتوان گوندنشین و له كوردستانیش ته‌نها %16، كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی زۆر ترسناكه." داتایه‌كی له‌م جۆره به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئاماژه‌یه بۆ خراپی و نزمی كوالێتی ژیانی دانیشتوانی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی. هه‌ربۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم سوود له‌م داتایانه وه‌ربگرێت و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه بۆچی ژماره‌ی گوندنشینانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه و لادێكانمان به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێت. چونكه دواجار به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر (كوالێتی ژیان، ژینگه، ئابوری و داهاتی تاكه‌كه‌س، په‌ره‌پێدان و پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی.) له‌لایه‌كی تره‌وه (كاروانی) له‌و بڕوایه‌دایه " گرنگه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن بتوانین ڕێگری بكه‌ین له كۆچی به‌لێشاوی خه‌ڵكی خۆمان له ڕێگه‌ی باشكردنی كوالێتی ژیانه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌دوای كوالێتی ژیاندا ڕاده‌كه‌ن. ئاشكرایه له ساڵی 2011 تا 2014 نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕانه‌وه، بێگومان به‌هۆی كوالێتی باشی ژیانكردنه‌وه بوو له كوردستان. دواجار سه‌رژمێری گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌دات به حكومه‌ت بۆ داڕشتنی پلان و به‌رنامه و دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی؛ هاوكات ده‌كرێت وه‌ك چه‌كێك دژ به گروپه ئیتنی و كه‌مه نه‌ته‌وه، ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان به‌كاربهێنرێت.
پێشنیاز و ڕاسپارده:
بەژداربوان: