بێ‌کاری یەکێکە لە گەورەترین کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری هەیە. بەپێی دوایین ڕاپرسی ناوەندی توێژینەوەی سبەی، کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2025 ئەنجام دراوە، ڕێژەی بێ‌کاری لەناو نموونه‌ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه، گەیشتووەتە 9.9٪، کە ئەمەش ئاستێکی نیگەرانکەرە و پێویستی بە هەنگاوی خێرا و ستراتیژی تەواوەتی هەیە.
ئەم ڕاپۆرته لەسەر بنەمای شیکردنەوەی قووڵی داتاکانی ڕاپرسییه‌كه و بۆچوونی هاوڵاتیان دەربارەی هۆکارەکانی بێ‌کاری، کۆمەڵێک پێشنیازی سیاسی پێشکەش دەکات، کە ئامانجیان چارەسەرێكی ستراتیژی کێشەكه‌یە. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاپرسییه‌كه دەریخستووە، 72٪ لە كه‌سانی بێكار بەدوای هه‌لی کاردا ده‌گه‌ڕێن، و 54.37٪ لە تەمەنی 18-35 ساڵیدان، کە ئەمەش ئاماژەیه‌كی ڕوونه بۆ قەیرانێکی قووڵ لە دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان.
لە ڕووی هۆکارەکانەوە، 33.27٪ به‌شداربووان، (کەمی هەلی کار و نەبوونی گەشەسەندنی ئابووری) وەک سەرەکیترین هۆکاری بێ‌کاری دەبینن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ دۆخێك، كه سیاسه‌ته‌كانی حکومەت پێویستیان بە باشترکردن هەیە. هه‌روه‌ك ئەم ئامارانە ئاماژە بە پێویستی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ستراتیژی ئابووری و سیاسه‌تی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکارییەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە