سبەی
سبەی نووسەر
08 تەمموز 2025

له‌ قه‌یرانه‌وه‌ بۆ سه‌قامگیری: ‏ ‏ سیاسه‌تی ‏نوێی مووچە و خۆشگوزەرانی لە هەرێمی کوردستان

داگرتن PDF

کێشەی مووچە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ساڵانێكه‌ بەردەوامی هه‌یه‌، نەك تەنها پرسێکی ئابوری و دارایی نییە، بەڵکو هێمایەکی دیاری قەیرانی متمانە و سەقامگیری سیاسی و ئابورییه‌. گوتارە سیاسییە باوەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای جیاوازییەکانیان، زۆرجار لە چوارچێوەی کاردانەوەی کاتیی و بەرژەوەندی حزبی دەمێننەوە، کە ڕێگری لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی و درێژخایەن دەکات.

ئەم ڕاپۆرتە پێشنیازی "گوتاری سەقامگیری ستراتیژی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتی" دەکات، کە لەسەر بنەمای چوار سیاسه‌تی سەرەکی بنیات نراوە: شەفافییەت و لێپرسینەوەی تەواو، هەمەجۆرکردنی ئابوری و خۆبەڕێوەبردن، بەهێزکردنی دامەزراوە دەستوورییەکان، و دانوستاندنی یەکگرتوو، و بنەمایی. ئەم گوتارە نوێیە هەوڵ دەدات؛ کێشەی مووچە لە چوارچێوەیەکی گشتگیرتردا ببینێت، کە سەقامگیری ئابوری و سیاسی هەرێم و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دەکاتە چه‌قی بیركردنه‌وه‌ و سه‌رنجدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکارییەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە