پوختە
ڕۆژی سێشەممە، 5ی 11ی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی پارتی کۆماری و کامڵا هاریس، کاندیدی پارتی دیموکراتی لە پێشبڕکێیەکی زۆر بەهێز و نزیکدان بۆ بوون بە سەرکۆماری ئەمریکا. ئەنجامی هەڵبژاردن و ئەو کاندیدەی دهبێت بە سەرکۆمار، کاریگەری گەورەی بۆ سیاسەتی جیهانی، لە نێویاندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان دهبێت. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئاراستەی سیاسەت و ئابووری لە جیهاندا، بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاری دهكات. بەم هۆیەوە هاوپەیمان، ڕكابهر و دژەکانی ئەمریکا، چاویان لەسەر ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەیە. ئەم ڕاستییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کورد، بە تایبەت هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا، گرنگە و شیاوی شیکارییکردنە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە