سبەی
سبەی نووسەر
21 ئەیلوول 2024

هەرێمی کوردستان لە دووڕیانی هەڵبژاردنی 20ی ئۆکتۆبەری 2024؛ ده‌نگی خۆڵه‌مێشی و گۆڕانی هاوكێشه‌ی سیاسی

داگرتن PDF

وا بڕیاره‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت. واده‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گوزه‌ركردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی ناسه‌قامگیری ئابوری و پڕ له‌ ئاڵۆزیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. تا زیاتر له‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه‌، دیمەنی سیاسی لە هەموو کاتێک زیاتر پارچەپارچە و نادیار ده‌بینرێت. به‌تایبه‌ت گرژی و ئاڵۆزی و ململانێی نێوان پارته‌ سیاسییه‌كان و بێمتمانه‌یی هاوڵاتیان به ‌حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش. هه‌ربۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دۆخێكی نائاسایی و‌ پڕ له‌ نائارامی بخوڵقێنێت. 
به‌گشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ پارته‌ حوكمڕانه‌كان به‌جۆرێك ناچارییه‌، كه‌ هه‌ندێك به ‌خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌ ژه‌هرێك ده‌یچوێنن، له‌كاتێكدا وه‌ك ده‌رفه‌ت و هه‌لێكی زێڕین بۆ به‌شێك له‌ پارته‌ ئۆپۆزسیۆن و لیسته‌ نوێیه‌كان ده‌بینرێت. سه‌رباری گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ سیسته‌می هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان؛ كه‌ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چوارچێوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە (4ی حوزەیرانی 2024) یاسای دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له‌ 111 بۆ 100 كورسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كان له‌ 11 بۆ 5 كورسی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا. بەپێی بڕیارەکە، هەولێر (34 کورسی) له‌ نێویدا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، سلێمانی (38 کورسی) لەنێویدا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، دهۆک ( 25 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، و بازنەی هەڵەبجە (3 کورسی) بەبێ ته‌رخانكردنی هیچ كورسییه‌ك بۆ پێكهاته‌كان. هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ ئاماژه‌ن  بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی جیاواز، كه‌ پێده‌چێت نه‌خشه‌ی سیاسی و پارسه‌نگی هێز به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان گۆڕانكاری گه‌وره‌ به‌خۆوه‌ ببینێت.

 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە