ئەم پرسە بەڕواڵەت داراییە، به‌ڵام سنووره‌كانی پرسێكی ئابووری تێپەڕاندووەو گۆڕاوە بۆ په‌تایه‌كی ڕه‌ش، کە هەموو كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی و گوتاری سیاسی ناوچەکەی ژەهراوی کردووە. زیاد له‌وه‌ش ئابورییەکەی پەکخستووە و پەیکەری کۆمەڵایەتیی لە ناوبردووە.
لە ڕووی سیاسییەوە ئەم پرسە بووەتە گۆڕەپانێكی جه‌نگ: هەولێر و بەغدای لە گرژی و ئاڵۆزییه‌كی داراییدا ڕووبه‌ڕوو كردۆته‌وه، یه‌كتریان به‌چه‌ندین شێوازی نه‌خوازراو تۆمه‌تبار كردووه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانی زیاتر ئاڵۆز كردووه. بودجەی هەرێمی کوردستان کە زۆرینه‌ی پشتی بە هەناردەکردن و گواستنەوەی نەوت لە بەغداوە بەستووە، بووەتە گه‌مه‌ی تۆپی پێیەکی سیاسی، لە نێوان هەردوو پایتەختدا. ئەم نادڵنیاییە بەردەوامە بووەتە بەربەستێك له‌به‌رده‌م پلاندانان و گەشەپێدانی درێژخایەن. هه‌روه‌ك کەشێکی ناسەقامگیری خوڵقاندووه، کە وه‌به‌رهێن بێهیوا و كه‌رتی وەبەرهێنان و پێشکەوتنەکان په‌ك ده‌خات.
لە ڕووی ئابوورییەوە کاریگەرییه‌كی وێرانکەری هه‌بووە: لەگەڵ هاتنی هه‌ر مووچەیه‌ك كه له‌كاتی خۆیدا نییه، به‌شی پێداویستی و خه‌رجی خێزانه‌كان ناكات، هه‌ربۆیه پێویستیان بە یارمەتی دارایی هەیە، تا بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن. پێداویستییەکان به‌رده‌وام گران و گرانتر ده‌بن، كه‌رته‌كانی پەروەردە و چاودێری تەندروستی زیانیان پێدەگات و قەرزەکان ده‌بنه بارگرانییه‌كی خنكێنه‌ر.
ئەو بازرگانیانەی پشت بە خەرجییەکانی بەکاربەر دەبەستن، تووشی شلۆقی و له‌رزین ده‌بن، رێژه‌ی بێ‌کاری بەرز دەبێتەوە و تەواوی بزوێنەری ئابووری ڕووی له وه‌ستانه. پێدەچێت خەونی کوردستانێکی ئاوەدان، کە لەسەر سامانی نەوت و گیانی ده‌ستپێشخه‌ری بنیاتنراوە، لەگەڵ هەر مووچەیەکی لە دەستچوودا کاڵ ببێتەوە.
لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کاریگەرییەکانی قووڵ و دوور مه‌ودان: دڵەڕاوکێ و نیگه‌رانی هاوڵاتیان لەناخه‌وه دەکوڵێت، متمانەیان بە دامەزراوەکان دەشێوێنێت و ناڕەزایی گشتی زیاتر دەکات. خێزانەکان بەهۆی فشاری داراییەوە لەیەکتر جیا دەبنەوە، خەونەکان دواخراون و ئاینده‌ش نادیارە. تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵایەتی، کە سەردەمانێک جێگای شانازی بووە، ئێستا بەر نه‌شته‌ر کەوتووە و دڵنەواییەکی کەم پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە له‌نێوان ژیان و مردن‌دا ململانێی مانەوە ده‌كه‌ن.
ئامانجی ئه‌م توێژینەوەیه ئەوەیە، جیاواز لە ژمارەکان، زیاتر بچینە ناو ئەزموونە كه‌سییه‌كانی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی زۆرترین کاریگەری ئەم قەیرانەیان لەسەرە. هەوڵ دەدەین لە دۆخی مرۆیی مووچه‌خۆران به‌هۆی دواکەوتنی مووچە و چیرۆکی سەختی و خۆڕاگری و چۆنیەتی داڕشتنی ژیانی ڕۆژانەیان تێبگەین.
بڕوامان وایه بە تێگەیشتن لە تەواوی پانتایی ئەم قەیرانە، دەتوانین هەنگاوی گرنگ بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێک بنێین، کە سەقامگیری بگەڕێنێتەوە و متمانە دروست بکاتەوە و ڕێگا بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و یەکسانتر بۆ هەمووان خۆش بکات.
تێگەیشتنە سەرەکییەکان:
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە