پوختە:
ئەم شیکارییە پشتی بەستووە بە راپرسییەکی ناوەندی توێژینەوەی سبەی، کە مانگی ئابی ساڵی 2023 ئهنجامدراوه سەبارەت بە ئەگەرو سیناریۆکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان. بۆ ئەو مەبەستە، توێژهرانی ناوەندهكه بڕیاریاندا نموونەیەکی (1500) کەسی له تهمهن (18) ساڵ و سەرووتر وەربگیرێ. ئامانج لە وەرگرتنی ئەم نموونە گەورەیە، لهلایهك بۆ كهمكردنهوهی پەراوێزی هەڵه بووه بۆ (2.5%)، و لەلایەکی ترهوه بە هۆکاری ئەوەی سەرچاوەی زانیارییەکانی خهڵكی ههرێمی كوردستان فرهجۆرو جیاوازە، کەمتر تێکەڵاوی و سەردان لە نێوان ناوچە جیاوازەکاندا هەیە. لهگهڵ ئهوهشدا قورسایی جەماوەری حزبەکان بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت، تهنانهت هەندێک ناوچە وەک ئەوەیە زۆرینەی دەنگدەری لایەنێکی دیاریکراو، یان دوو لایەن بن. ههربۆیه پێویست بوو نموونەکە لە هەموو قەزاکان هەڵبژێردرێت و هیچ قەزایەک فەرامۆش نەکرێت. بهم شێوهیه راپرسییەکە بەپێی چڕی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک نموونە تێیدا وەرگیراوە.
لە راپرسییەکەدا، جگە لە قەزاكانی (ماوەت و قەرەداغ) نموونەکە لە هەموو قەزاکانی هەرێم وەرگیراوە، كه ژمارهی (28) قەزا بووه، بەم شێوەیە:
پارێزگای هەولێر: قەزاکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، کۆیە، خەبات، شەقڵاوە، سۆران، چۆمان، رەواندزو مێرگەسوور).
پارێزگای سلێمانی: قەزاکانی (ناوەندی سلێمانی، شارباژێر، پێنجوین، سەیدسادق، چەمچەماڵ، شارەزوور، دەربەندیخان، کەلار، کفری، دوکان، رانیە و پشدەر).
پارێزگای دهۆک: قەزاکانی (ناوەندی دهۆک، سێمێل، زاخۆ، ئامێدی، ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش).
پارێزگای هەڵەبجە: قەزای ناوەندی هەڵەبجە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە