ئامانج لە ئەنجامدانی ئیندێكسی ره‌زامه‌ندی هاوڵاتییانی کوردستان، پێوانەکردن و تێگەیشتنە لە ئاستی ڕازیبوونی هاوڵاتییان سەبارەت بە بارودۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، شێواز‌و سیستمی حوکمڕانی، پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەرفەتە ئابورییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. هه‌روه‌ك ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی ده‌ره‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات. ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه كه پێیوایه ئیندێكسه‌كه له‌خۆیدا پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی گرنگە سەبارەت بە پێداویستی و ئارەزوەکانی هاوڵاتیان، کە بەرپرسانی میری لە هەرێمی کوردستان دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەت و ستراتیژی بەڵگەدار بۆ باشترکردنی ئاستی ڕەزامەندیی و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان. چونكه ئیندێكسه‌كه زانیاری بەنرخ و گرنگ دەداتە بەرپرسانی میری، سەبارەت بە باشترکردنی ئاستی ڕازیبوونی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
له ده‌ره‌نجامی ئیندێكسه‌كه‌دا چه‌ندین زانیاری و داتای نوێ ده‌بینرێت:
ئەدای حکومەت:
- زیاتر له نیوه‌ی بەشداربووانی راپرسیەکە، بە ڕێژه‌ی (51.4%) ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە ئەدای گشتی ده‌زگاو دامه‌زراوه حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.
- له بابەتی شەفافیەتدا، بەشداربووان بە ڕێژەی جیاواز وەڵامدانەوەیان بۆی هەبووەو پێشنیازی زیاتر كرانه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت ده‌كه‌ن.
خزمەتگوازرییە گشتییەکان
- رەزامەندی هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان ئەنجامی جیاوازی هەبووە، چاودێری تەندروستیی و پەروەردە ڕیزبەندی مامناوەندی هەبووە، لەکاتێکدا کارەبا و گواستنەوە ئاستی ڕەزامەندی هاوڵاتییانی لەسەری کەمتر بووە.
- کوالیتی دەستڕاگەیشتن بەخزمەتگوزارییە گشتییەکان پێویستی بە گرنگیدان هەیە بۆ زیادکردنی ڕەزامەندی گشتی.
حکومڕانی و دیموکراسی:
- رێژه‌ی (51.1%) به‌شداربووانی راپرسییه‌كه لە بارودۆخی حكومڕانی و دیموکراسی ناڕازین، هه‌روه‌ك خواستێكی زۆریان هه‌یه بۆ باشترکردنی پرۆسەی دیموکراسی و حکومڕانی.
- سەروەری یاسا‌و بەشداری هاوڵاتییان، لەو بوارانەن کە پێوستە زیاتر جەختیان لەسەر بکرێته‌وه‌و بایه‌خ و گرنگیان پێ بدرێت.
خۆشگوزەرانی ئابوری:
- زۆرینەی بەشداربووان بە ڕێژەی (60.6%) رەزامەندی (کەمێک ڕازیبوونیان) لەسەر دەرفەتە ئابورییەکان پیشانداوە.
- لەسەر بنەمای داتا به‌ده‌ستهاتووه‌كان، زۆرینه‌ی به‌شداربووان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه بوار هەبووە بۆ باشکردنی بابەتەکانی دابەشبوونی سامان و جێگیری ئابور
ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی شار
- رازیبوونی هاوڵاتییان لە ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی شارەکان به‌ڕێژه‌ی (48.2%) بووە، كه تاڕادەیەک کەم بووەو له به‌رامبه‌ردا زیاتر له نیوەی به‌شداربووان ناڕەزایی خۆیان له‌م بابه‌ته دەربڕیوە.
- بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی گشتی، باشترکردنی سیستمی گواستنەوە، نیشتەجێبوون و پلاندانانی شارەکان گرنگی و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
بابەتە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان
- وەڵامی بەشداربووان بۆ بابەتە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان، بە ڕێژەی (66.8%) ناڕازیبوونی هاوڵاتییان نیشان دەدات، بەتایبەت له بابەتەکانی، دادپه‌روه‌ری کۆمەڵایەتی و پاراستنی کولتوری نه‌ته‌وایه‌تی و بایه‌خدان به پاراستنی ژینگە.
زانیاری و پەیوەندییەکان
- بەشێكی بەرچاوی بەشداربوان بە ڕێژەی (52.0%) ناڕازیبوونیان لەسەر کەناڵەکانی پەیوەندیکردن و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به زانیارییەکان پیشانداوە.
- پێویستە کاربکرێت بۆ ئەوەی بەئاسانی سەرچاوەکانی زانیاری و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیکردنی نێوان هاوڵاتی و حکومەت بەردەست بن.
ئاسایش و سەلامەتی
- زۆرینەی بەشداربووان بە ڕێژەی (90.8%) ڕەزامەندن لەسەر دۆخی ئاسایش و سەلامەتی، تێڕوانینی ئەرێنیان لەم بوارەدا پیشانداوە.
دیمۆگرافی
- به‌شداربووانی راپرسییەکە له خه‌ڵكانی چین و توێژه جیاوازه‌كانن، كه پێکهاتوون لە گروپە جیاوازەکانی تەمەن و رەگەز کە نوێنەرایەتی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەکەن.
- ئاستی خوێندەواری وەڵامدەران فرەو جیاوازن، ڕێژەیەکی بەرچاوی بەشداربووان (21.6%) خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن.
- پیشە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، فریلانسەر و قوتابی و ژنی ماڵەوە دەگرێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە