پێشەکی
ناوەندی توێژینەوەی سبەی، ناوەندێکی توێژینەوەی گەشەسەندووی تایبەتە بە سیاسەتسازی بەڵگەمه‌ند، كه ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كوالێتی به‌رز له بابه‌ته‌كانی (داینامیکی پارتە سیاسییەکان، گەشەسەندنی ئابووری، مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین، توێژینه‌وه دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتییەکان) له پێشینه‌ی كاره‌كانێتی.
پرۆگرامی راهێنان و پێگه‌یاندنی ناوه‌ندی سبه‌ی، دەرفەتێکی ناوازە بۆ توێژەرانی ئاره‌زوومه‌ند دەڕەخسێنێت، تا بتوانن شانبەشانی ئه‌كادیمیست و پسپۆڕانی پیشەیی بە ئەزموون، تواناكانی خۆیان پێش بخه‌ن و كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی و ڕاهێنەرایەتی تیمە بەڕێزەکەمان. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به‌شداربوانی پرۆگرامه‌كه وانه‌ی گرنگ و ئه‌زموونی بێوێنه لە ئەنجامدانی توێژینەوە، شیکردنەوەی داتا‌و بەشداریکردن لە چارەسەری داهێنەرانه، کە کاریگەری ڕاستەقینەیان هەیە بەدەست دەهێنن.
به‌شداربوانی یه‌كه‌مین پرۆگرامی خولی راهێنان و پێگه‌یاندنی توێژه‌ران له ناوه‌ندی سبه‌ی، گروپێك لاوی به‌هره‌مه‌ندن (له‌نیا ئیبراهیم، رانیا ئاوات، سه‌نا محه‌مه‌د)، كه توانیویانه له رێگه‌ی خستنه‌ڕووی لێهاتوویی ئه‌كادیمی و خولیای بوون به توێژه‌ری راسته‌قینه، ببنه جێی سه‌رنج و گرنگیدانمان و هاندانمان بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی بوونه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی تیمه‌كه‌مان.
تێڕوانینێکی گشتی بۆ خولی راهێنان و پێگه‌یاندن:
له‌م پرۆگرامه‌دا بەشداربووان كۆرسێكی 15 هەفتەیی وه‌رده‌گرن (لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە)، کە تێیدا وێڕای فێربوون و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان، هاوكار دەبن لە پلاندانان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا. ئەوان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له خوێندنه‌وه‌و تێڕامان و پێداچوونەوە بە ئەدەبیاتدا. هه‌روه‌ك زانیاری و بابه‌ته پەیوەندیدارەکان کۆدەکەنەوەو بە بەکارهێنانی میتۆدۆلۆژیای زانستی شیكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ داتا‌کان ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی كۆرسه‌كه‌دا راهێنراوان هاوکاری توێژه‌ران و تیمی سه‌ره‌كی ناوه‌نده‌كه دەکەن، بەشداری ده‌كه‌ن له سیمینارەکان و نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرت و بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان.
دەرئەنجامەکانی راهێنان:
لەگەڵ تەواوبوونی پرۆگرامەکەدا، به‌شداربوان زانیاری و ئه‌زموونی گرنگ بەدەست دەهێنن:
بەلگەو شایەتییەکان:
"من شانازی دەکەم کە سەرکەوتوو بووم لە ماوەی ڕاهێنانەکانمدا، فێربوونی میتۆدە تیۆرییەکان بۆ شیکردنەوەی وتارەکان و نووسینە ئەکادیمییەکان، وەک شیکردنەوەی گفتوگۆ. هەروەها بەشداریم کرد لە پڕۆژەیەکی توێژینەوە بە بەکارهێنانی شێوازی جۆرایەتی و چەندایەتی. کارەکانی ناوەندەکە یارمەتیان دام بۆ پەرەپێدان و باشترکردن لە بەڕێوەبردنی پرۆژە و شیکردنەوەی داتا و کارکردنی تیم." (ڕەنیا)
"ئەم ڕاهێنانە ژینگەیەکی هاندەرانەی پێدام بۆ فێربوونی بەردەوام و باشترکردنی پیشەیی. ئەوە بە شێوەیەکی بەرچاو شارەزایی و لێهاتوویی منی لە توێژینەوەی ئەکادیمیدا زیاد کرد و یارمەتی دام بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی قووڵ لە پرۆسە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە توێژینەوە ئەکادیمییەکان" (لەنیا)
"لەم دواییانەدا، توانیم بەشداری لە پرۆگرامی ئینتەرینشیپی ناوەندی توێژینەوەی سبەی بکەم، کە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ باشترکردنی توێژینەوەی ئەکادیمی و توانای نووسینم، کە یەکێک بوو لە حەزەکانم و پێم وابوو ئەمە دەرگایەکی گرنگی بۆ من کردەوە لە بواری زانین و زانست‌دا بۆ ئەوەی کەسێکی ئەکادیمی بم بۆیە پێویستم بە ڕاهێنانی جۆراوجۆر و شوێنێکی تایبەت بوو کە بتوانم ئەم ئەزموونە زانستییە فێرببم" . ( سانا)